فرحان حەمەخان تۆفیق؛ سەلام نصرالدين محمد
پوخته
ڕیکلامی تەلەفزیۆنی لە کوردستان و زۆربوونی خواست و بەرکەوتنی هاووڵاتیان لەگەڵ ژمارەیەکی فراوان لە پێداویستیەکانی ...
زیاتر بخوێنەوە
ڕیکلامی تەلەفزیۆنی لە کوردستان و زۆربوونی خواست و بەرکەوتنی هاووڵاتیان لەگەڵ ژمارەیەکی فراوان لە پێداویستیەکانی ڕۆژانەیان و گەشەکردنی فراوانی تەلەفزیۆنەکان و پشت بەستنیان بە ئامڕازە نوێیە تەکنەلۆجیەکان بوەتە هۆی گەشەکردنی فراوانی ڕیکلام لەناو کۆی ژانرە تەلەفزیۆنیەکاندا، لەم ڕوانگەیەوە توێژەر لە چوارچێوەیەکی ڕاستگۆیی ڕیکلامی تەلەفزیۆنە کوردیەکان و ڕۆڵیان لە گۆڕینی ئاڕاستەکانی بینەراندا ئەم توێژینەوەیەی ئەنجام داوە، بایەخی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە تا ئێستا بە شێوەیەکی تایبەت،توێژینەوە نەکراوە لەسەر بوونی ڕاستگۆیی لە پەیامە ڕیکلامیەکان و ئەو ڕۆڵەی کە دەیبینێت لە گۆڕینی ئاڕاستەی بینەراندا. توێژەر لەم توێژینەوەدا،میتۆدی وەسفی بەکارهێناوە بەبەکارهێنانی شێوازی مەیدانی،کە یەکێک لە دیارترین ڕێبازەکانی توێژێژینەوەی زانستیە لە بواری زانستە مرۆڤایەتیەکان بۆ ئەم جۆرە توێژینەوانە، توێژینەوەکە، فۆڕمی (ڕاپرسی ) بەکارهێناوە، بۆ کۆکردنەوەی زانیاریەکان، سامپڵی توێژینەوەکەش بریتیە لە دانیشتوانی ناوەندى پارێزگای هەڵەبجە، کە بەشێوەی مەبەستدار وەرگیراون، لە دیارترین ئەو ئامانجانەی کە توێژەر هەوڵی بەدیهێنانی داوە بریتین لە :زانینی ڕادەی تەماشاکردنی ڕیکلامە تەلەفزیۆنیەکان لەلایەن بینەرانەوە. زانینی ڕادەی متمانەی بینەران بە پەیامە ڕیکلامیەکان .
لەدیارترین ئەو دەرئەنجامانەی کە توێژەر پێی گەشتووە بریتین لە :
بەپێی ئەو ئەنجامانەی کە توێژەر پێی گەشتووە. دەرکەوتووە کە ڕاستگۆیی لە ڕیکلامە تەلەفزیۆنیەکاندا لە ئاستێکی نزمدایە،بەبۆچوونی توێژەر ئەوەش بۆ ئەو گەورەکردن و زیادەڕۆییە دەگەڕێتەوە کە لەریکلامە بازرگانیەکاندا بەکاردەهێنرێت.
2.ئەنجامەکانی توێژینەوەکە ئەوە دەردەخەن کە ڕیکلامی تەلەفزیۆنیە کوردیەکان نەیانتوانیوە ئاڕاستەکانی بینەران سەبارەت بە بابەتە ڕیکلام بۆکراوەکان بگۆڕن، ئەمەش بە بۆچوونی توێژەر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ڕیکلامی تەلەفزیۆنەکوردیەکان نەیانتوانیووە وێنەیەکی تەواوی شمەک و بابەتە ڕیکلام بۆکراوەکان بخەنە ڕوو، کە جێگەى ڕەزامەندى بەکار هێنەران بێت.
3. دەرکەوتنی هونەرمەند و کەسایەتی وپێشکەشکارەکان، نەیان توانیوە کاریگەریان هەبێت لەسەر ڕادەی ڕاستگۆیی و درووستکردنی بۆچوونی نوێ، سەبارەت بە بابەتە ڕیکلام بۆکراوەکان، بەڕای توێژەر هۆکارى ئەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ڕیکلامکارەکان زیاتر بۆ سودی خۆیان ڕیکلامەکان دەکەن ، کەمتر پەیوەست دەبن یاساوئیتیکی ڕیکلامەوە .